25ی گه‌لاوێژ ئه‌و ڕۆژه پڕشکۆیه‌یه که گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م ڕۆژه‌دا پێی نایه قۆناغێکی نوێوه‌له‌و ڕێگایه‌دا به ئه‌مه‌ک ترین و له خۆبردووترین ڕۆڵه‌کانی خۆی پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی کرد.ئه‌مڕۆ که 25ی گه‌لاوێژه 63 ساڵ به سه‌ر دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان دا تێده‌په‌ڕێ.
له ڕۆژی 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1324ی هه‌تاوی له شاری مهاباد له سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وای گه‌لی کورد قازی محه‌مه‌دی نه‌مروله‌سه‌ر بناخه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کاف، حیزبی دیموکڕاتی کوردستان دامه‌زراو هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا واته له 2ی ڕێبه‌ندان کۆماری کوردستان دامه‌زرا که قازی محه‌مه‌دی نه‌مر سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی بوو.به ڵام به‌داخه‌وه دوژمنانی به خوێن تینوی گه‌لی کورد چاوی دیتنی ئه‌و ڕوناکاییه‌ی گه‌لی کوردیان نه‌بوو پاش 11 مانگ به گیرانی قازی محه‌مه‌دوهاوڕێکانی و پاشان له سێداره‌دانیان بۆ ماوه‌یه‌ک چرای ڕوناکی کوردیان کوژانده‌وه،به‌ڵام به فه‌رموده‌ی قازی محه‌مه‌دی شه‌هید که فه‌رمووی ئه‌وان قازی محه‌مه‌دێک له ناو ده‌به‌ن به ڵام هه‌ر ڕۆڵه‌یه‌کی ئه‌م نیشتمانه ده‌بێته قازی محه‌مه‌دێک.به کوێرایی چاوی دوژمنانی قین له دڵ و تینوو به خوێنی گه‌لی کورد ئه‌وه‌نده‌ی پێنه چوو که لاوانی شۆڕشگێڕ‌و به‌هه‌ست به زیندوو کردنه‌وه‌ی شانه‌کانی حیزبی گیانێکی تازه‌یان کرده‌وه به‌به‌ری حیزبی دیموکڕات دا‌و نیشانیان دا که ڕۆڵه‌ی به ئه‌مه‌گی گه‌لی کورد و حیزبی دیموکڕاتن،63 ساڵه ڕۆڵه نه‌به‌زه‌کانی گه‌لی کوردمیراتگرانی خوێنی پێشه‌وای نه‌مر هه‌روا له خۆبوردووانه و گیان له سه‌ر ده‌ست به ئامانجه‌کان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وه‌فادارن و نیشانیان داوه که ئاڵای پیرۆزی کوردستان که یادگاری قازی محه‌مه‌دی نه‌مره هه‌روا به شه‌کاوه‌یی ڕاده‌گرن،له‌و ڕێگایه‌شدا له هیچ گیان بازیه‌ک درێغیان نه‌کردوه‌و باشترین و قاره‌مانترین ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له گیانیان پێشکه‌ش به باره‌گای ئازادی کردووه،که ڕێبه‌رانی وه‌ک قازی، قاسملوو،شه‌ره‌فکه‌ندی له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و گیان بازیانه‌ن ..به داخه‌وه یادی 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان له کاتێکدا ده‌که‌ینه‌وه که دیسان باشترین ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له گیانیان کرده قوربانی له پێناوی ئامانجه‌کانی 25 ی گه‌لاوێژ،که له‌ڕێکه‌وتی 23ی گه‌لاوێژدا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی پێشمه‌رگه په‌روه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ده‌که‌ونه که‌مینی ژوماره‌یه‌کی زۆر جاش و پاسدار و به داخه‌وه 3 ڕۆڵه‌ی قاره‌مان 3 پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و فیداکار به ناوه‌کانی هه‌مزه‌عه‌بدووڵاهی ناسراو به (هه‌مزه‌سارتکه‌یی)قادر قادری و قادر نه‌زمی شه‌هید ده‌بن وده‌چنه ڕیزی کاروانی شه‌هیدانه‌وه و ته‌رمی پیرۆزیان ده‌که‌وێته ده‌ست جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشیه له‌و به‌ربه‌ره‌کانیه قاره‌مانانه‌یه‌دا ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو جاش و پاسدار که‌لاکی گڵاویان ده‌که‌وێته سه‌ر عه‌رز، دیسان ڕۆڵه‌نه‌به‌زه‌کانی حیزب و گه‌ل نیشانیان دا که تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری و له باوه‌ش گرتنی بوکی ئازادی هه‌روا مه‌یدانداری خه‌باتن و له هیچ قاره‌مانه تی و گیان بازیه‌ک سڵ ناکه‌نه‌وه.به‌م بۆنه یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی کورد و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی ڕووسوری ئه‌م شه‌هیده قاره‌مانانه ده‌که‌م ڕۆحی پاکی ئه‌م شه‌هیدانه‌و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تا گه‌یشتن به ئامانجی به‌رزیان هه‌روا وه‌فادار به ڕێبازه‌پیرۆزه‌که‌یان بین.
به بۆنه‌ی 63 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ،حیزبی خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگره قاره‌مانه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌که‌م و ئاواتمانه ڕۆأێکی نه چه‌ندان دوور و به له باوه‌ش گرتنی بووکی ئازادی له کوردستانه خۆشه‌ویسته‌که‌مان دا یادی حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌مان بکه‌ینه‌وه.
له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا سه‌ری ڕێز به سه‌رجه‌م شه‌هیدان و له پێش هه‌موویانه‌وه شه‌هیدانی ڕێبه‌ر،قازی،قاسملوو،شه‌ره‌فکه‌ندیداده‌نه‌وێنم
سڵاو له حیزبی دێموکڕاتی کوردستان حیزبی خۆشه‌ویستی گه‌لی کورد
به‌ڕێوبه‌ری وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی