به‌بۆنه‌ی مه‌رگی نابه‌وه‌ختی هونه‌رمه‌ندی ناسراو سمایل سه‌رده‌شتی
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستا راده‌گه‌یه‌نێ كه به‌داخه‌وه ده‌وروبه‌ری سه‌عات 6ی ئێواره‌ی رۆژی 11ی گه‌لاوێژ (1ی ئاگۆست) هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستان له رووداوی ماشێن لێخوڕین دا له نزیك شاری رانیه‌ی باشووری كوردستان گیانی له‌ده‌ست دا

و بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له حیزب‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و لایه‌نگرانی هونه‌ره‌كه‌ی كرد.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان له داهاتوودا له زانیاریی زیاتر له باره‌ی چۆنیه‌تی‌و هۆی رووداوه‌كه ئاگادارتان ده‌كاته‌وه.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان وێڕای به‌داخبوون له‌و كاره‌ساته ناخۆشه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی سمایل سه‌رده‌شتی، هاوڕێ‌یانی‌و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به گشتی‌و ئۆگرانی هونه‌ره‌كه‌ی به تایبه‌تی ده‌كا.
