پیلانگێڕی‌و هێرشی تێرۆریستی له دژی خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركووك مه‌حكووم دهكهینله ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك حه‌وتوودا دوو تاوانی گه‌وره له دژی خه‌ڵكی مه‌ینه‌ت چێشتووی كهركووكو ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چوون. رۆژی 22/7/2008، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بێ به‌شداریی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی یه‌كیه‌تیی عێراقی نوێیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه،
به‌ناو یاسایه‌كی له ژێر ناوی " هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان"دا په‌سند كرد كه دژایه‌تییه‌كی ئاشكرای له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی عێراقی فێدراڵ‌دا ههبووو، به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نێوه‌رۆكی مادده‌ی 140و یاسای هه‌ڵبژاردن له ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كرا بوو.
به‌م هۆیه‌وه كه ئه‌م به ناو یاسایه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی‌و گوماناوی په‌سند كرا‌و، نیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دروست‌و دادپه‌روه‌رانه بۆ كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت شاری كه‌ركووكی له پشت نه‌بوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقه‌وه ره‌ت كرایه‌وه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پارلمانی كوردستان‌و لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دا، به دژی ئه‌م یاسایه هه‌ڵوێستیان گرت‌و هه‌وڵێكی به‌ربڵاویان به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ون‌و به‌سته له دژی خه‌ڵكی كهركووكو ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌ست پێكرد. خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركووكیش رۆژی 28/7/2008 بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی ئه‌م كرده‌وه‌یه، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان تا له رێپوانێكی هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه دا، به ناو "یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان" ره‌ت بكه‌نه‌وه‌و، بۆجارێكی دیكه له‌سه‌ر داوای چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه‌ی چاره‌نووسی كهركووكو ناوچه دابڕاوه‌كان كه خۆی له به‌ڕێوه‌بردنی مادده‌ی 140 دا ده‌بینێته‌وه، پێ دابگرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه زۆر لێكراوه، وه‌ك زۆر جاری دیكه بوون به ئامانجی هێرشی تێرۆریستی‌و دوژمنانه‌و، ئه‌مجاریش باجی شێلگێر بوون له‌سه‌ر ویسته لهمێژینهكانو مافه ره‌واكانیان لێ ئه‌ستێندرا. له نێو ئاپۆرای هێمنانه‌ی سه‌دان هه‌زار كه‌سیی خه‌ڵكی كه‌ركووك دا كرده‌وه‌ی تیروریستیی خۆكوژی ئه‌نجام دراو، هاوكات خۆپێشانده‌ران كه‌وتنه به‌ر دهسریَِژی نه‌یارانی تهباییو برایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌و، له ئاكام دا، 25 كه‌س كوژران‌و زیاتر له 150 كه‌س بریندار بوون.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له كاتێك دا پیلانگێڕی‌و هێرشی تێروریستی له دژی خه‌ڵكی شاری كهركووكو ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به توندی مه‌حكووم ده‌كا، هاوده‌ردیی قووڵی خۆی به خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك به هه‌موو پێكهاته جۆراوجۆره‌كانیه‌وه راده‌گه‌یه‌نێ. حیزبی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری قوربانییهكانو دانیشتووانی كه‌ركووك دهكاو، چاكبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری برینداره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته به ئاوات ده‌خوازێ.
هه‌ر له‌م كاته‌شدا ئاواته‌خوازین نوێنه‌رانی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی عێراق ئه‌م راستییه‌یان له بیر بێ كه یه‌كیه‌تیی عێراق‌و پێكه‌وه مانه‌وه‌ی دانیشتووانی، به رێز لێك گرتنی جۆراوجۆرییهكانو داننان به مافه ره‌واكانی یهكترو پاراستن‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و بنه‌مایانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێ كه بناغه‌ی عێراقی فیدراڵی نوێیان له‌سه‌ر دامه‌زراوه. خۆ دزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و خۆ بواردن له دابینكردنی ئه‌و مافانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور به گشتی‌و خه‌ڵكی خۆراگری كه‌ركووك به تایبه‌تی ده‌یان ساڵه قوربانیی له پێناو دا ده‌ده‌ن، كێشه‌و گرفت‌و ئاڵۆزیی رۆژ به‌رۆژ زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و، ده‌ستی دوژمنان‌و نه‌یارانی تهباییو یه‌كیه‌تیی نێوان پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كهركووكو هه‌موو عێراق بۆ پیلانگێڕی‌و كاری تێكده‌رانه، ئاوه‌ڵا دێڵێته‌وه.
به‌م هیوایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌سند كراوه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵ وهشێنێتهوهو، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵات له عێراق دا، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و، چاره‌سه‌رێكی ژیرانه، دادپه‌روه‌رانه‌و واقیعی بۆ كێشه‌ی له مێژینه‌ی كهركووكو ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدۆزنه‌وه.
حیزبی دیموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
29/7/2008
8/5/1387