
به پێی راپۆرتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، فیلمی بڵندی سینه‌مایی "سرزمین افسانه" واته وڵاتی ئه‌فسانه به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری لاوی كورد ره‌حیم زه‌بیحی له به‌شی كێبڕكێی "سینه‌مای زه‌مانی ئێستا" له 61مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوكارنۆ" 2008 له وڵاتی سویسرا به‌شداری ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كوردستان و ئێران ره‌حیم زه‌بیحی له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گوتی: "فیلمی بڵندی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كانی دوای جه‌نگه و كاریگه‌ریی جه‌نگ له سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كان نیشان ده‌دات. كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 رێكه‌وتی (1387) ده‌ستی پێكرد و دوای ئاماده‌بوونی كۆپی سه‌ره‌تایی فیلمه‌كه ناردم بۆ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی لوكارنۆ كه له لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه بۆ نمایش كردن له به‌شی كێبڕكێی "سینه‌مای زه‌مانی ئێستا" هه‌ڵبژێردرا."
زه‌بیحی هه‌روه‌ها گوتی: "فیلمی وڵاتی ئه‌فسانه به‌رهه‌می هاوبه‌شی دوو وڵاتی ئێران و ئه‌ڵمانیا و درامایه‌كه سه‌باره‌ت به مرۆڤه‌كانی دوای جه‌نگ. هه‌روه‌ها بابه‌ت و سووژه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه كاریگه‌ریی جه‌نگ له سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌كانه و شێواز و چۆنییه‌تی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه جه‌نگ له سه‌ر ئه‌وان به‌دی دێنێت."
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار ره‌حیم زه‌بیحی سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی فیلمه‌كه‌ی له فیستیڤاڵی فیلمی لوكارنۆ، رایگه‌یاند: "فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوكارنۆ" فیستیڤاڵێكی زۆر موعته‌به‌ر و پڕبایه‌خه و فیلمی بڵندی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" به ناوێ فیلمێكی كوردی و ئێرانی و ته‌نیا فیلمێكی ئێرانییه وه‌كوو نوێنه‌ری سینه‌مای
وڵاتی ئێران له‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا به‌شداری ده‌كات."
زه‌بیحی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "فیستیڤاڵی فیلمی لوكارنۆ كه له به‌شی ئیتاڵی زمانی وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوو به‌شی كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، یه‌كێكیان به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌وی دیكه‌ش به‌شی سینه‌مای زه‌مانی ئێستایه كه فیلمی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" له‌م به‌شه‌دا نمایش ده‌كرێت."
ره‌حیم زه‌بیحی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ئه‌وروپا گوتی: "ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له میانه‌ی كاره‌كان و چالاكییه هونه‌رییه‌كانمدا به مه‌به‌ستی سه‌فه‌رێكی كارییه‌وه سه‌ردانێكی ئه‌وروپام كرد و زۆریش له‌وێ مامه‌وه،
به‌ڵام گه‌شتێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، ده‌سكه‌وت و ئاكامێكی هونه‌ری باشی هه‌بوو."
هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار ره‌حیم زه‌بیحی له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: "هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌مدا له زانكۆی شاری ویلاهامبێر له وڵاتی نه‌رویژ كه زانكۆیه‌كی سینه‌مایی زۆر موعته‌به‌ره بانگهێشت كرام. له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا 4 كورته فیلم له به‌رهه‌مه‌كانم كه بریتی بوون له: "هاوار" ، "سه‌ته‌لایت" ، "ئیسكاپی" و "ئه‌و پیاوه‌ی چوو بۆ سه‌یران" له زانكۆی “TVF Norwji” له شاری لیلاهامبێر له نه‌رویژ به ئاماده‌بوونی خۆم بۆ خوێندكارانی زانكۆ له هۆڵی نمایشی ئه‌م زانكۆیه نمایش كرا. هه‌روه‌ها له‌وێ باس و ئاخاوتنێكم سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی خۆم پێشكه‌ش كرد."
شه‌ست و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوكارنۆ" له رۆژانی 6 تا 16ی ئۆگۆستی 2008 رێكه‌وتی 16 تا 26ی گه‌لاوێژی ساڵی 1387 له شاری لوكارنۆ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. فیلمی بڵندی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری لاوی كوردستان و ئێران "ره‌حیم زه‌بیحی" له به‌شی كێبڕكێی "سینه‌مای زه‌مانی ئێستا" له‌م فیستیڤاڵه نمایش ده‌كرێت.
فیلمی "سرزمین افسانه" واته "وڵاتی ئه‌فسانه" یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكار "ره‌حیم زه‌بیحی"یه كه روانینێكی مرۆڤانه‌ی بۆ قوربانیانی جه‌نگ هه‌یه و رق و تووڕه‌یی توندی ئه‌م مرۆڤانه‌ی وێنه گرتووه له دژی خاوه‌نه‌كانی كارتێله‌كانی پیشه‌ی دروست كردنی چه‌ك و ده‌ڵاڵه‌كان و فرۆشیارانی ئه‌م چه‌كانه به دیكتاتۆری
پێشوی عێراق.
ماوه‌ی فیلمی سینه‌مایی "سرزمین افسانه" واته "وڵاتی ئه‌فسانه" 75 خوله‌كه و به زمانی كوردی له لایه‌ن ره‌حیم زه‌بیحی هاتۆته به‌رهه‌م. تا ئێستا فیلمی بڵندی سینه‌مایی "وڵاتی ئه‌فسانه" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری لاوی كورد ره‌حیم زه‌بیحی له چه‌ندین فیستیڤاڵی سینه‌مایی گرینگ له ئاستی جیهاندا به‌شداری كردووه و له چه‌ندین وڵاتیش به ئاماده‌بوونی خودی هونه‌رمه‌ند نمایش كراوه، له‌وانه: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ناوه‌ندی كلتووری و خوێندنی كوردی له یوته‌بوری له وڵاتی سوید و هه‌روه‌ها له شاری گۆته‌نبێرگ له وڵاتی سوید چۆته سه‌ر په‌رده.
جێگای ئاماژه پێدانه فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لوكارنۆ"ی سویسرا ئه‌ندامه له "فیاپ" و له پاڵ فیستیڤاڵه‌كانی كان له فه‌ره‌نسا، ڤینیز له ئیتاڵیا و به‌رلین له ئه‌ڵمانیا به یه‌كێك له فیستیڤاڵه‌كانی پربایه‌خی ئه‌وروپا و جیهان دێته ئه‌ژماردن كه له بواری دیتنه‌وه‌ی به‌هره‌كانی لاوان و هه‌روه‌ها له ناساندنی سینه‌ماكاره تازه‌كاندا ده‌ورێكی گرینگ ده‌گێڕێت.
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر