PNA - شه‌شه‌مین كه‌س كه سه‌ردانی مانگی كردووه رایگه‌یاند چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی ئاسمانی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه كردووه به‌ڵام 60 ساڵه ئه‌م نهێنییه شاردراوه‌ته‌وه و ئاشكرا نه‌كراوه . رۆژنامه‌ی "دایل مایل"ی به‌ریتانی له بۆشاییگه‌ر "د.ئه‌دگار میچێل"ی گواسته‌وه ، له‌و كاته‌ی له ده‌زگای بۆشاییگه‌ری ناسا كاری كردووه به‌وه‌ی زانیوه چه‌ند جارێك چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی نامۆی ئاسمانی په‌یوه‌ندیان به مرۆڤه‌وه كردووه به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و راستییه شاردراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی :" كارمه‌ندانی ده‌زگای ناسا پێیان گوتووه چه‌ند جارێك چه‌ند بوونه‌وه‌رێكی بچوكی نامۆ په‌یوه‌ندیان پێوه كردوون .
ئه‌وه‌یشی روونكردۆته‌وه ئه‌و بونه‌وه‌رانه جسته‌یان بچوك بووه و سه‌ریان گه‌وره و دوو چاوی گه‌وره‌یان هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه ده‌زگای ناسا له لای خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌وه.
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر