به پێی راپۆڕتی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له شاری ورمێ هاتووه،كه ئاستی ئاوی پاركی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له دوای وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا 76 سم به به‌راورد له ساڵی پار دابه‌زیووه و به هۆی نه‌بارینی باران و زۆربوونی پله‌ی گه‌رما، ئاوه‌كه‌ی بۆته هه‌ڵم و كه‌م بۆته‌وه.
تا ئه‌م رێژه‌یه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی پاركی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بێ وێنه بووه. كه‌م بوونه‌وه‌كه‌ش تا كۆتایی ساڵ به هۆی كشت‌و كاڵه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت. رێژه‌ی به‌رزی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ئێستاكه هه‌زار و 272 مه‌تر و 12 سم مه‌تره.
له لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای كاروباری ئاوی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا چه‌ندین پێشنیار بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت كراوه، له‌وانه: "دووباره پێداچوونه‌وه به پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا" ، "گواستنه‌وه‌ی ئاو له له به‌شه‌كانی دیكه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ" ، "پێداچوونه‌وه به قه‌واره‌ی ئه‌و سه‌دانه‌ی كه خه‌ریكن سازیان ده‌كه‌ن" و "هه‌موار كردنی سه‌مبوله‌كانی به‌شی كشتوكاڵی گونجاو له گه‌ڵ بارودۆخی ئێستاكه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خیز و خۆڵه‌ی كه تێیدا نیشتووه و ده‌چێته ناو ده‌ریاچه‌كه‌وه".
راده‌ی خه‌ست بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له بارودۆخی ئاسایی‌دا 160 گرام له هه‌ر لیترێكدایه. كه‌م بوونی به‌رزایی ئاوی پاركی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه 5 جه‌زیره له 9 جه‌زیره‌ی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ویشك بێت.
پاركی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له نێوان دوو پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادایه، ئاوه‌كه‌ی بێجگه له‌و دوو پارێزگایه، پارێزگای كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
ده‌ریاچه‌ی ورمێ یه‌كێكه له 59 شوێنی زه‌خیره سروشتی ژینگه‌ی جیهان، كه به هۆی سروشتی گونجاو بۆ ژیانی دایمی و كاتی جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ری بێ وێنه‌ی جیهان و جوانییه‌كانی سروشتی كه‌ناراو و جه‌زیره‌كانی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه، له لایه‌ن رێكخراوه‌ی یۆنسكۆ وه‌كوو یه‌كێك له جێگای زه‌خیره‌ی بیۆسفێری دونیا ناسێندراوه. "ئارتیما" جۆرێك بوونه‌وه‌ری سه‌خت پێسته كه له جۆری ئاوی سوێردا ژیان ده‌باته سه‌ر، له ناو ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌ژی.
سه‌رچاوه/ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر