كوردستان‌و كورد: بڕیارنامه‌ی وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری دوكتور قاسملوو له لایه‌ن كاترین كامێرۆن پۆرتر سه‌رۆكی رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤی ئه‌مریكاوه په‌سند كرا. له‌مباره‌یه‌وه مه‌ولوود سواره نوێنه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانله بریتانیا به " كوردستان‌و كورد"ی راگه‌یاند كه ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی وا له رۆژی 21ی ژولای له سمینارێك له ماڵی لۆرده‌كانی بریتانیا به پێشنیاری لۆرد ئیریك ئیفبری په‌سند كرا‌و پاشان بۆ شوێنه پێوه‌ندیداره‌كان نێردرا، دوێنێ له لایه‌ن كاترین كامێرۆن پۆرتر سه‌رۆكی رێكخراوی رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤی ئه‌مریكاوه په‌سند كرا.
شایانی باسه بڕیارنامه‌كه داوا له وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئورووپا ده‌كا كه به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كان له سه‌ر تیرۆری دوكتور قاسملوو كۆ بكرێنه‌وه‌و ئه‌و په‌روه‌نده‌یه جارێكی دیكه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ‌و بكوژانی قاسملوو‌و هاوڕێیانی بدرێنه ده‌ست یاسا.